چەند ساتێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق نێچیرڤان بارزانی قسەم کرد.
پشتگیری خۆم بۆ بەرێزیان دووپاتکردەوە دوای هێرشە قبوڵنەکراوەکەی ئەم بەیانییە بۆ سەر ماڵەکەیان لە دهوک. ئەم پەرەسەندنە نیگەرانکەرانە ئاماژەن بۆ بەرزبونەوەی هێرشەکان دژی دامەزراوە عیراقییەکان، وەکو ئەو هێرشەی هەفتەی رابردوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٦ پێشمەرگە، بەم بۆنەیەش پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد.
سەروەری عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا کوردستان، پێویستە بۆ سەقامگیری ناوچەکە. دەبێت هەموو کارێک بکرێت بۆ ئەوەی رێگری لەوە بکرێت عیراق پەلەکێش بکرێت بۆ ناو ئەم گرژییە. فەرەنسا هاوشانی هاوبەشە عیراقییەکانی دەمێنێتەوە.
Thread
Nenhum Voo ainda